ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: دۆمینیكۆ تیدێسكۆ بە راهێنەری نوێی بەلجیكا دیاریكرا

یاریگا

یەكێتی تۆپی پێی بەلجیكا دۆمینیكۆ تیدێسكۆ راهێنەری ئیتاڵی وەك راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەی دیاریكرد.

رۆبێرتۆ مارتینیز راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بەلجیكا دوای ئەوەی هەڵبژاردەكەی لە قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر ماڵئاواییكرد ریزەكانی یانەكەی جێهێشت و جێگای فێرناندۆ سانتۆس راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگالی گرتەوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ناوی چەندین راهێنەری گەورەیان بەستبوویەوە بە هەڵبژاردەی بەلجیكا وەك ماوریسیۆ پۆچێتینۆ ، ڤیلاس بواس، یواكیم لۆڤ، ئەندرێ پێرلۆ و تێری هێنری.

یەكێتی تۆپی پێی بەلجیكا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە هەژماری خۆیان بڵاویانكردووەتەوە ئاشكرایانكرد: یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا بە شانازییەوە دەستنیشانکردنی دۆمینیکۆ تێدێسکۆ وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دۆمینیکۆ تێدێسکۆی ئیتاڵی شوێنی ڕۆبێرتۆ مارتینێز دەگرێتەوە وەک راهێنەری نیشتمانی شەیتانە سوورەکانی بەلجیکا، هەروەها گرێبەستێک لەگەڵ فیدراسیۆنی بەلجیکا واژۆ دەکات تا دوای پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024”.

بابەتی زیاتر

Back to top button