خوله‌کانی دیکە

زانیۆلۆ پەیوەندی بە گالاتاسارای دەکات

یاریگا
نیکۆلۆ زانیۆلۆ، هێرشبەری ئیتاڵی پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵیا دوای یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی لەگەڵ یانەکەی، بڕیاریداوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی گالاتاسارای تورکیاوە بکات.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هێرشبەری یانەکەی پایتەخت بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ یانەکەی لە پێکهاتەی گورگەکان دوورخرایەوە، دواجار هەردوولا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی لە یەکتری جیاببنەوە، بۆیە ئەو یاریزانە بەهۆی ئەوەی کە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی سوپەری لیگی تورکیا تاوەکو ئێستا دانەخراوە، بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەکەی شاری ئیستانبۆلەوە بکات.

دی مارزیۆ بڵاویشی کردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ زانیۆلۆ گەشتی تورکیا دەکات بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی، هەروەها ئەو یاریزانە بەرامبەر 20 تاوەکو 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە گالاتاسارای دەکات، هەروەها مووچەی ساڵانەشی نزیکەی 3.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و رەنگە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 35 ملیۆن یۆرۆ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button