بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ژیرۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان نوێ دەکاتەوە

یاریگا-ئۆلیڤەر ژیرۆ دەیەوێت لە ئەیسی میلان بمێنێتەوە سەرەڕای ئۆفەری باشتر لە پریمەلیگەوە.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ئۆلیڤەر ژیرۆی فەڕەنسی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ ئەیسی میلان درێژدەکاتەوە بەهەمان موچەی ئێستا.

هێرشبەرە بە ئەزموونەکە ئێستا ساڵانە ٣.٥ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئۆفەرێکی لە ئێڤەرتۆنەوە پێگەیشتووە بەرامبەر بە هەشت ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵ و نیوێک بەڵام تەنها میلانی دەوێت و مانەوەی هەڵبژاردووە.

ژیرۆ لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی خاوەنی شەش گۆڵ و چوار ئەسیستە لە ١٨ یاریدا. هەروەها لە چامپیۆنزلیگ چوار گۆڵی لە شەش یاریدا تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button