ئینگلتەراگرنگترین

داروین: ساڵی داهاتوو دەبمە لویس سوارێز

داروین نونێز هێرشبەری لیڤەرپوول پێی وایە لە وەرزی دووهەمیدا لەگەڵ لیڤەرپوول زۆر باشتر دەبێت هاوشێوەی لویس سوارێز.

داروین بە بڕە پارەیەکی زۆر گوێزرایەوە بۆ ئەنفیڵد بەڵام لە یەکەم وەرزیدا ئاستی وەک پێویست نیە و وەک بەشێک لە کێشەکانی ریدز سەیر دەکرێت.

ناوبراو ئەمڕۆ بۆ سکای سپۆرت بەر لە یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتن وتی “پێم وایە هەمان ئەوە بەسەر من دێت کە بەسەر لویس سوارێز هات. ئەویش یەکەم ساڵ باش نەبوو لەگەڵ لیڤەرپوول بەڵام لە دووهەم ساڵدا تەقییەوە، شتێکی لەو بابەتەش بەسەر خۆم هات لەگەڵ بەنفیکا، یەکەم ساڵم زۆر خراپ بەڕێکرد و دواتر زۆر باش دەرکەوتم”.

لیڤەرپوول بە ساتەوەختێکی قورسدا تێدەپەڕێت و  لە پلەی نۆیەمی پریمەرلیگە. لە کۆتا سێ یاریشدا هیچ بردنەوەیەکی نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button