ئینگلتەرا

گواردیۆلا باسی هۆکاری رۆیشتنی کانسێلۆ دەکات

یاریگا-لە میانەی گواستنەوەی زستانەدا، دوور لە پێشبینییەکان جواو کانسێلۆ ریزەکانی مانچێستەر سیتی بە خواستن جێهێشت و پەیوەندیکرد بە بایەرن میونشنەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، هۆکارەکەی ناکۆکی ئەو یاریزانە بووە لەگەڵ پێپ گواردیۆلای راهێنەر. ئەمڕۆش پێپ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی  بەر لە یارییەکەی تۆتنهام وتی ” کێشەی کانسێلۆ ئەوە بوو، دەیویست هەمیشە لە پێکهاتەی سەرەکی بێت و لە سەرجەم یارییەکان بەشداربێت، ئەگەر یەک یاری بەشدار نەبووایە ، دڵتەنگ دەبوو ، هیوادارم لە بایەرن ئەوەی بۆ فەراهام ببێت، نازانم وەرزی رابردوو دەگەڕێتەوە ئێرە یاخود نا بەڵام هیچ شتێکی خراپم نیە بیڵێم لەسەر ئەو، چونکە پیشەگەر و بەهرەمەند و پڕ خرۆشە”.

کانسێلۆ لە یەکەم یاریدا لەگەڵ بایەرن لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بوو، وەتوانی گۆڵێکیش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button