عێراقکوردستان

شێرکۆکەریم نزیکە پەیوەندی بە یانەی دهۆکەوە بکات

یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاق و پێشووی یانەی کوێتی کوێتی شێرکۆکەریم کە ئێستا چەندین یانە لە سەر هێلن گرێبەستی لەگەڵ بکەن، نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەی دهۆکەوە.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ کارگێڕی یانەی هەولێر کۆبوویەوە و هەولێر بڕی 130 ملیۆن دیناری بۆ دانابوو، بڕیار بوو شێرکۆ لە ماوەی 24 کاتژمێر وەڵامی یانەی هەولێر بداتەوە بەڵام تاوەکو ئێستاش هەولێر چاوەڕوانی وەڵامی شێرکۆیە، کەمێک لە مەوبەر هەواڵی پەیوەندیکردنی یاریزانی ناوبراو بە یانەی دهۆکەوە بەسترایەوە  گوایە کۆمپانیەک تێچووی یایزانی ناوبراو لە ئەستۆی خۆی دەگرێت و دەیەوێت یاریزانەکەی هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ ئەم وەرزە درێسی یانەی دهۆک بپۆشێت کە ئێستا لە پلەی حەفتەمی خولی نایابی عێڕاقە و تەنها 5 خاڵ لە یانەی قوەی جەوی دوورە کە لە سەرووی ڕیزبەندی یانەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button