ئاسیا

كارلۆس كیرۆش ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئێران كرد

یاریگا-

كارلۆس كیرۆش، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران بە شێوەیەكی فەرمی ڕۆشتنی خۆی لە ڕیزەكانی هەڵبژاردەی ئێران ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا كارلۆس كیرۆش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی:

کاتێک کە سەفەرێکی نوێ دەست پێدەکەم، کۆمەڵە یادگاریەکی زۆر هەیە کە بە شانازیەوە پارێزگاریان لێدەکەم

حەزدەکەم سوپاسی یاریزانە ئاست بەرزەکانی هەڵبژاردەی ئێران بکەم، لەگەڵ تەواوی ستافی ئیداری ئەو هەڵبژاردەیە، هەروەها سوپاسی یەکێتی تۆپی پێی ئێران دەکەم کە پاڵشتی من و میراتی هەڵبژاردەکە بوون.

سوپاسی هەموو هاندەران دەکەم کە لەم چەند ساڵەدا هەمیشە ئیلهام بەخش و پشتیوانی من بوون

بە نیازی دیدار ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button