ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێک دەدات

یاریگا
دوای ئەوەی هێکتۆر بێلێرین، بەرگریکاری بالی راستی بارسێلۆنا ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت، کارگێری یانەکە دەیەوێت شوێنگرەوەکەی بگوازێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی بلاوگرانا یەکەم ئۆفەریان پێشکەشی یانەی لۆس ئانجلۆس گالاکسی ئەمریکی کردووە، بۆ گواستنەوەی جولیان ئاراوخۆ بەرگریکاری بالی راستی ئەو یانەیە بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، بەڵام یانە ئەمریکیەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە کارگێری بارسێلۆنا بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button