ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بایرن میونشن شکستی بە بارسێلۆنا هێنا

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لەناکاو جواو کانسێلۆ بەرگریکاری پۆرتوگالی، لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی گواستەوە ریزەکانی، ئەو یاریزانە زۆر نزیکبوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، پێش ئەوەی یانە ئەڵمانیەکە بەرگریکارەکەی ستیزن بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، نزیکبوو لە چوونی بۆ بلاوگرانا، بەڵام لەناکاو یانە ئەڵمانیەکە هاتە سەرهێل و ئەو یاریزانەی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بۆ ریزەکانی گواستەوە.

رۆژنامەنوسە کەتەلۆنیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بایرن میونشن لەم چەند هەفتەیە دووەمجارە شکت بە بارسێلۆنا دێنێت و ئامانجەکانی دەگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button