عێراقکوردستان

دوایین زانیاری لە سەر گواستنەوەی ئاسۆ و شێرکۆ بۆ یانەی هەولێر

ماوەی چەند ڕۆژێکە و تایبەت دوای تەواو بوونی جامی کەنداو کە هەڵبژاردەی عێڕاق بووە پاڵەوان، یانەی هەولێر دەیەوێت دەرفەتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هەر دوو یاریزان ئاسۆ ڕۆستەم و شێرکۆ کەریم لەگەڵ یانەکانی پێشووتریان بقۆزێتەوە و گرێبەستەیان لەگەڵ واژۆ بکات.

سەرچاوەیەکی نزیک تایبەت بە یاریگانێت لە سەر ئەم دوو گرێبەستە بۆ یانەی هەولێر ڕایگەیاند کەوا تا چەند خولەکێک پێش ئێستا هەر دوو یاریزان ئاسۆ و شێرکۆ نزیک بوون لە گرێبەست کردن لەگەڵ یانەی هەولێر، بەڵام ئاسۆڕۆستەم داوای بڕە پارەیەکی زۆری کردووه کە ئەستەمە هەولێر بتوانێ بۆی دابین بکات و تا ڕادەیەک لە بابەتەکە لەگەڵ یەکتر کشاو نەتەوە، هەروەها یاریزان شێرکۆ کەریم ئەمڕۆ دەگاتە شاری هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی یانەی هەولێر کۆدەبێتەوە و پێشووتریش لە سەر زۆربەی خاڵەکان ڕێککەوتوون، بۆیە شێرکۆ بە ڕێژەیەکی زۆر پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە دەکات و ئەمڕۆ گرێبەستەکەی بە فەرمی واژۆ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button