عێراقکوردستان

ئاسۆڕۆستەم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا

یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاق و پێشووی یانەی سالمیەی کوێتی ئاسۆڕۆستەم لە شاری سلێمانی و تایبەت لە یاریگای زانکۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە کێشەکانی لەگەڵ یانەی سالمیە و داهاتووی خۆی ساز کرد.

ئاسۆ لە کۆنگرەکەدا گووتی ( من شەش مانگە هیچ مووچەیەکم لە یانەی سالمیە وەرنەگرتووە تەنها پێشەکی گرێەستەکەم نەبێت، تا ئێستاش یانەکە پەیوەندیم پێوە دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە، من لە ڕێگەی پارێزەرەکەمەوە داوای گەڕانەوەی مافەکانم و شایستە داراییەکانم  دەکەم لە یانە کوێتیەکە)

سەبارەت بە یانەی داهاتووی ئایا لە چ خولێک و چ یانەیەک یاری دەکات ئاسۆڕۆستەم گووتی ( من لە چەند یانەیەکی سعودی و ئێرانی گرێبەستم پێشکەش کراوە، هەروەها لە ناوەوەی عێڕاق و لەلایەن چەند یانەیەکەوە گرێبەستێکم بۆ هاتووە، ڕێزی زۆرم بۆ هەر دوو یانەی هەولێر و نەورۆز هەیە و هەمیشە بە ماڵی دووەمی خۆمم زانیوە و لە ڕۆژانی داهاتوو بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆم دەدەم)

ئاسۆ دوای بە دەستهێنانی جامی کەنداو لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاق ڕاستەوخۆ گەڕایەوە وڵاتی کوێت و دوای ئەنجامدانی یەک یاری بە هۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە، دەگووترێت نزیکترین یانە ئاسۆ پەیوەندی پێوەبکات یانەی هەولێرە و بۆ دووەم جار درێسی قەڵاومنارە دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button