ئیسپانیا

ئەنچلۆتی : کوڕەکەم دەیەوێت ببێتە راهێنەر

کارلۆ ئەنچلۆتی دەڵێت دەیڤدی کوڕی چاوی لەوەیە کە ببێتە راهێنەری یەکەمی یانەیەک.

راهێنەرە ناودارەکە ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە گووایە دەیڤد دەبێتە جێگرەوەی فرانک لامپارد لە ئێڤەرتۆن، بەڵام وتی “زوو یان درەنگ ئەو دەبێتە راهێنەر چونکە ئارەزووی خۆیەتی بەڵام ئەوە ئێستا روونادات (لەگەڵ ئێڤەرتۆن). ئەوکاتەی من واز دەهێنم یاخود ئەو بیەوێت ئەرکی یانەیەک بگرێتە ئەستۆ بەدڵنیاییەوە رێگەی دەدەم چونکە دەیەوێت کاروانێکی تایبەت بە خۆی هەبێت و توانای ئەوەشی هەیە ئەنجامی بدات”.

دەیڤد لەکۆتا دوو ئەرکی ئەنچلۆتی لەگەڵ ئێڤەرتۆن و ریاڵ مەدرید دا، رۆڵی یاریدەدەری یەکەمی باوکی دەبینێت بەڵام روون نیە تا چەند سەرکەوتنەکانی دوو ساڵی رابردووی مەدرید، رۆڵی راهێنەرە لاوەکەی تێدا  بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button