ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مۆرینهۆ: تۆتنهام رێگەی نەدام ئەستێرەیەکی ئێستای ناپۆلی بگوازمەوە

خۆزێ مۆرینهۆ دەڵێت یانەی تۆتنهام رازی نەبووە  کیم مین جەی بگوازێتەوە سپێرز و ئێستا ئەو یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان.

ئەمڕۆ لە خولی ئیتاڵی دا، رۆما و ناپۆلی رووبەرووی یەکدەبنەوە. مۆرینهۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکە وتی ”

“دەتوانم چیرۆکێکتان بۆ بگێڕمەوە سەبارەت بە یەکێک لە یاریزانەکانی ئەوان. بە ڤیدیۆ قسەم لەگەڵیدا کرد و ویستم بیکڕم بۆ تۆتنهام ئەوکاتەی لەوێ راهێنەر بووم بەڵام دواتر ئەوان رازی نەبوو. نرخی یاریزانەکە ١٠ ملیۆن یۆرۆ بوو، تۆتنهام پێنج ملیۆنی دا و دەکرا لە ٧-٨ ملیۆن رێکبکەوتبان بەڵام تۆتنهام پارەی زیاتری نەدا. ٢-٣ جار قسەم لەگەڵدا کرد و زۆر حەزی دەکرد بێتە تۆتنهام بەڵام لە کۆتاییدا رووینەدا، ئێستا ئەو کیم ە ، ئەو بەرگریکارە سەرسوڕهێنەرەی ناپۆلی یە”.

هەردوو یانەی ناپۆلی و رۆما لە ئاستێکی بەرزدان لە ئێستادا و رۆما لە کۆتا پێنج یاری ١١ خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی شەشەمە و بە بردنەوە خۆی دەگەیەنێتە پلەی سێهەم. ناپۆلیش لە کۆتا پێنج یاری ١٢ خاڵی کۆکردووەتەوە و بێ رکابەر لە پلەی یەکەم دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button