ئیسپانیایاریگا

دواین زانیاری لەسەر پێکانەکەی دێمبلی

یاریگا- ئەمڕۆ لە هەفتەی 19هەمی لالیگا و لە یاری نێوان جیرۆنا و بارسێلۆنا، ئەستێرەی یانە کەتەلۆنیەکە عوسمان دێمبلی دوای تەنها 25 خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.

بە پێی دواین زانیارییەکان کە ڕادیۆ کەتەلۆنیا بڵاوی کردۆتەوە، ئەستەمە ئەو یاریزانە بەشداری یاری چوونی بارسێلۆنا بکات بەرامبەر مان یونایتد لە یۆرۆپالیگ، بە پێی ئەو سەرچاوەیە دێمبلی دوو بۆ سێ هەفتە بەهۆی ئەو پێکانەوە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

دواین پێکانی دێمبلی پێش ئەوەی ئەمڕۆ لە مانگی یانزەی ساڵی 2021 بوو، کە بە هۆیەوە 18 ڕۆژ لە یاریگا دابڕا.

ئەمشەویش دوای چوونە دەرەوەی لە یاریگا وەکو لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت دێمبلی دەشەلێت، بڕیارە سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامبدرێت و یانەکە بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە لە یاریگاکان ڕابگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button