ئیسپانیاگرنگترین

بەڕێوبەری گشتی ئەتڵەتیکۆ: ئەوە روونە ناوبژیوانان ریاڵ مەدریدییان خۆشتر دەوێ

یاریگا-میگێل ئەنخل جیل مارین بەڕێوبەری گشتی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە و تێیدا ناوبژیوانانی ئیسپانیا بە نا دادپەروەر ناودەبات.

پاش دێربی مەدرید، یاریزانان و راهێنەر و ستافی ئەتلەتیکۆ  ناوبژیوانیان بەوە تۆمەتبارکرد کە دادپەروەر نەبووە و دەبوو هاوشێوەی ساڤیچ، دانی سیبایۆسیش بە کاتی سوور بکرایەتە دەرەوە.

ئەمڕۆ جیل مارین دەڵێت ”

ئەوپەڕی رێزم هەیە بۆ ناوبژیوانان بە گشتی، بڕوام بەوە هەیە نیازیان هەمیشە باشەیە بەڵام هەر کەسێک کە سەیری بارودۆخەکە دەکات بە روونی دیارە، هەمیشە هەمان بابەت دووبارە دەبێتەوە و چیتر رێکەوت و سوپڕایز و هەواڵ نیە. شتەکە زۆر روونە. ریاڵ مەدرید یانەیەکە ژینگەیەکی زۆر بەهێزی هەیە و بەرژەوەندییەکی زۆری لە ئیسپانیا هەیە. بەجۆرێک فشار دروست دەکەن کە شتێکی سەیر نیە کاریگەری لەسەر بڕیارەکان دروست بکەن. هەمیشە هەڵمەتێک دروست دەکەن بۆ بڕیارەکانی بەرژەوەندی خۆیان و ئەمەش زیان بە بەرامبەرەکان دەگەیەنێت. لە خولەکی ٧١ زۆر روون بوو کە دەبوو سیبایۆس دەربکرێت، ئەوکات ئێمە بە گۆڵێک لە پێش بووین و بڕیارەکەی ناوبژیوان یەکلاکەرەوە بوو”.

ریاڵ مەدرید خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتای جامی شا پاش  بردنەوە لە ئەتڵەتیکۆ بە ئەنجامی ٣-١ و ئەنجامدانی ریمۆنتادا لە کۆتا خولەکەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button