ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: نیوکاسڵ ئامانجە ٤٥ ملیۆن پاوەندییەکەی بەدەستهێنا

یاریگا-ئەنتۆنی گۆردن پشکنینی پزیشکی بۆ نیوکاسڵ یونایتد ئەنجامداوە و لە کۆتاییدا ئێڤەرتۆنی جێهێشت..

ماوەیەکە ناوەڕاستکارە ئینگلیزییە هەوڵی جێهێشتنی ئێڤەرتۆن دەدات تا گەیشتە ئەوەی نەگەڕایەوە مەشقەکان،  بەگوێرەی سکای سپۆرت، ئەمڕۆ گۆردن پشکنینی پزیشکی لە یوکاسڵ یونایتد ئەنجامداوە پاش رێککەوتنی هەردوو یانەیە لەسەر ٤٥ ملیۆن پاوەند. کە ٤٠ ملیۆنی جێگیر و پێنج ملیۆنی گۆڕاوە.

گۆردن دەرچووی ئەکادیمیای ئێڤەرتۆن بوو بەڵام گرنگیدان بەو یاریزانە لەلایەن میدیاکانی بەریتانیاوە، وایکرد خۆی بە شایستەی یانەیەکی گەورەتر بزانێت و ئەمڕۆش بووە دووهەم گرانترین یاریزانی مێژووی مەگپایس دوای ئەلیکساندەر ئایزاک بە ٦٠ ملیۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button