ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ساوڵ داوای رۆیشتن لە ئەتلەتی دەکات و یانەیەکیش لەسەر هێڵە

ساوڵ نیگێز بەفەرمی داواکاری رۆیشتنی پێشکەشی ئەتڵەتیکۆ مەدرید کردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، یانەی ڤالێنسیا  زۆر گرنگی بە ساوڵ داوە و ئەتڵەتیکۆش بە داواکاری رۆیشتنەکەی رازین. سەرچاوەکە دەڵێن گاتوسۆ ئەم هەفتەیە لەگەڵ ساوڵ قسەی کردووە و هەردوولا رازین، ئەوەی ماوەتەوە ووردەکاری گرێبەستەکەیە و رەنگە بە خواستنیش بێت.

ساوڵ یەکێک بوو لە یاریزانە گرنگەکانی ئەتلەتی بەڵام لە هاوینی  ٢٠٢١ بە خواستن چووە چێڵسی و لەو یانەیە بەجۆرێک ئاستی دابەزی کە پاش کۆتایی هاتنی خواستەکەی، ئەو یاریزانە نەگەڕایەوە ئاستی راستەقینەی و لە پێکهاتەی سەرەکی جێگەی نەبووەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button