ئیسپانیا

ستێرلینگ دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی

یاریگا-رەحیم ستێرلینگ چاوی لەوەیە بگەڕێتەوە لیڤەرپوول لە گواستنەوەی هاوینەدا.

بەگوێرەی ئەتلەتیک، ستێرلینگ پاش جێهێشتنی مان سیتی لە هاوینی رابردوو، هەوڵیداوە بگەڕێتەوە لیڤەرپوول لەبری ئەوەی بچێتە چێڵسی بەڵام یۆرگن کلۆپ رەتیکردووەتەوە جێگەیان بۆ ئەو هەبێت، بەڵام بەهۆی ئاستە خراپەکەی ئەم وەرزەی لیڤەرپوول، ستێرلینگ بەهیوایە بۆچوونی یانەکە گۆڕابێت و ئامادەبن بیگوازنەوە.

ستێرلینگ یاریزانێکی خۆشەویست نیە لای هاندەرانی لیڤەرپوول، بەهۆی پەیوەندکردن بە مان سیتی رکابەریانەوە لە ٢٠١٥ ، هاوینی رابردووش بە ٥٠ ملیۆن پاوەن پەیوەندیکرد بە چێڵسییەوە بەڵام ئاستی وەک پێویست نیە لەگەڵ یانەکەی باکووری لەندەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button