ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جیرۆنا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جیرۆنا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:15 بەكاتی كوردستان جیرۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆزدەیەمی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ڕیزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانی دێت و جیرۆناش بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ڕیزبەندی دوانزەیەم دێت.

بەهۆی سزاكەیەوە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و گۆڵكاری یەكەمی یانە كەتەلۆنییەكە ناتوانێت بەشداری یارییەكە بكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: ڕۆبێرتۆ، كریستینسن، كۆندی، ئەلبا

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، گاڤی

هێڵی هێرشبردن: رافینها، فاتی ، دیمبڵی

بابەتی زیاتر

Back to top button