ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جیرۆنا

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جیرۆنا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:15 بەكاتی كوردستان جیرۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆزدەیەمی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ڕیزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانی دێت و جیرۆناش بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ڕیزبەندی دوانزەیەم دێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

تێر شتیگن، بیلیرین ، ئاراوخۆ ، بۆسكێتس ، دیمبلی ، پێدری ،فاتی، پینا، كریستینسن ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، ڕۆبێرتۆ ،دی یۆنگ، ڕافینها، كۆندی ، گارسیا ، بالدی ، گاڤی ،ئەسترالاگا، پابلۆ تۆرێ ، ئالاركۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button