ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فیفا ڕاپۆرتی ساڵانەی گواستنەوەی یاریزانانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوكردەوە

یاریگا

فیفا ڕاپۆرتی ساڵانەی گواستنەوەی سەرجەم یاریزانانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوكردەوە، یانەكانی ئینگلتەرا بۆ یەكەمجار لە ماوەی ساڵێكدا زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریان لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجكرد و لە پلەی یەكەمی سەرجەم خولەكاندا دێن.

لە پلەی دووەم سێریا ئەی ئیتاڵیا دێت و یانەكانی ئەو خولە بڕی 673 ملیۆنیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجكردووە و لالیگای ئیسپانیاش لە پلەی سێیەم دێت و بڕی 592 ملیۆنیان خەرجكردووە.

لە پلەی چوارەم یانەكانی فەڕەنسا دێن و بڕی 545 ملیۆنیان لە ماوەی ئەو ساڵەدا خەرجكردووە و لە پلەی پێنجەمیش بۆندسلیگای ئەڵمانیا دێت كە بڕی 537 ملیۆنیان خەرجكردووە.

سەبارەت بەو پارەیەی كە لە فرۆشتنی یاریزاناندا بەدەستهێنراوە فەڕەنسا لە پلەی یەكەم دێت بە 740 ملیۆن و ئەڵمانیا بە 639 ملیۆن پلەی دووەمی گرتووە، ئیتاڵیا بە 617 ملیۆن لە پلەی سێیەم دێت و ئینگلتەرا لە پلەی چوارەم بە بەدەستهێنانی 600 ملیۆن و پۆرتوگال لە پلەی پێنجەم دێت بە 579 ملیۆن لە پلەی شەشەم لالیگا دێت بە 460 ملیۆن.

گرانترین گواستنەوەی یاریزانان لە ساڵی 2022:

  • چوامینی ( مۆناكۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید )
  • داروین نونێز ( بەنفیكا بۆ لیڤەرپول )
  • ئەنتۆنی ( ئەیاكس بۆ مانچێستەر یۆنایتد )
  • كاسیمیرۆ ( ڕیال مەدرید بۆ مانچێستەر یۆنایتد)
  • ماتیاس دی لیخت ( یوڤێنتوس بۆ بایرن میونشن)
  • فێران تۆرێس ( مانچێستەر سیتی بۆ بارسێلۆنا)
  • ئێرلینگ هالاند ( بۆرووسیا دۆرتمۆند بۆ مانچێستەر سیتی)
  • ئەلیكساندەر ئیزاك ( ریال سۆسێداد بۆ نیوكاسڵ)
  • لویس دیاز ( پۆرتۆ بۆ لیڤەرپول )
  • ڕافینها ( لیدز یۆنایتد بۆ بارسێلۆنا)

ڕاپۆرتەكەی فیفا ئەوەشی ئاشكرا كرد لە ساڵی ڕابردوودا 71 هەزار گواستنەوەی نێودەوڵەتی هەبووە كە ئەوەش ژمارەیەكی مێژووییە، 21,764 گواستنەوەی یاریزانی پرۆفیشناڵ بە ( پیاوان و ئافرەتان )ەوە هەبووە و 49,238 گواستەوەی یاریزانی پێشەگەر هەبووە.

لیستی ئەو یانانەی كە زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجكردووە:

  • مانچێستەر یۆنایتد ( ئینگلتەرا )
  • بارسێلۆنا ( ئیسپانیا )
  • لیڤەرپول ( ئینگلتەرا )
  • بایرن میونشن ( ئەڵمانیا )
  • نیوكاسڵ یۆنایتد ( ئینگلتەرا )
  • وێستهام ( ئینگلتەرا )
  • وۆلڤەر هامبتۆن ( ئینگلتەرا )
  • پاریس سان جێرمان ( فەڕەنسا )
  • مانچێستەر سیتی ( ئینگلتەرا )
  • لیدز یۆنایتد ( ئینگلتەرا )

لە ساڵی 2022 دا 20,209 گواستنەوەی نێودەوڵەتی لە تۆپی پێی پیاواندا تۆماركراوە كە ئەو ژمارەیەش بە ڕێژەی %11.6 زیادیكردووە بە بەراورد بە ساڵی 2021.

بابەتی زیاتر

Back to top button