ئاسیاعێراقکوردستان

ئاسۆ رۆستەم یانەی سالمیەی کوێتی جێهێشت

یاریگا
ئاسۆ رۆستەم، هێرشبەری یانەی سالمیەی کوێتی، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشاندەوە.

ماڵپەری iraqfg بڵاویکردەوە، گۆڵکارە کوردەکەی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی سالمیەی کوێتی، بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی لەلایەن یانەکەیەوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشاندەوە و ریزەکانی یانە کوێتیەکەی جێهێشت.

ئاسۆ ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی سالمیە کرد و توانی 11 گۆڵ بۆ ئەو یانەیە تۆمار بکات. تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانە کوێتیەکە هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button