ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسێداد بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ سۆسێداد بكات، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە بردنەوەیان لە سیوتا و سۆسێدادیش بە بردنەوەیان لە ڕیاڵ مایۆركا خۆیان گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن ، بیلیرین ، ئاراوخۆ بۆسكێتس ، دیمبلی ، پێدری ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی ، فێران ، پینا ، كریستینسن ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، ڕۆبێرتۆ ، ڕافینها ، كۆندی ، گارسیا ، بالدی ، گاڤی ، پابلۆ تۆرێ ، تیناس

بابەتی زیاتر

Back to top button