ئیسپانیا

مەدرید روونکردنەوە لەسەر بلیتی یارییەکەی ئەتڵەتیکۆ و راپۆرتێکی مارکا دەدات

یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی سێ خاڵی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو رەخنانەی لێیان گیراوە لە چەند رۆژی رابردوو لەسەر بلیتی یاریگای بێرنابیۆ و یارییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

سەرەتا یانەکە، هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای نزیک لە خۆیان بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێن “ئێمە هەرگیز پۆشینی درێسی یانەی میوانمان لە یاریگەکەمان قەدەغە نەکردووە و ئەو هەواڵە بەتەواوی دوورە لە راستی کە رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردووەتەوە”.

سەبارەت بە کەمی ژمارەی بلیتەکان بۆ هاندەرانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە بێرنابیۆ دەڵێن “ئەمە هەمان ئەو ژمارە بلیتەیە، کە ئەتڵەتیکۆ مەدریدیش داوییەتی بە هاندەرانی ئێمە لە یارییەکانی پێشوودا. ئەمەش بە رێککەوتنی هەردوولا بووە و پەیوەندییەکی نایاب لە نێوانمان دا هەیە”.

مێرەنگی لە خاڵی سێهەمدا جەختی لەسەر کارکردن بەشێوەیەکی یاسایی کردووەتە و دەڵێت “ریاڵ مەدرید هەمیشە لەچوارچێوەی یاسادا بلیتی یارییەکانی فرۆشتووە و تۆمارەکانی بە دروستی پاراستووە و پێشکەشی کردوون بەگوێرەی یاساکانی ئەو پاڵەوانێتییەی یارییەکەی تێدا ئەنجامدراوە”.

سبەی شەو کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی کوردستان، ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە بێرنابیۆ بەیەک دەگەن لە میانەی چارەگی کۆتایی جامی شا.

بابەتی زیاتر

Back to top button