ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی یوفا ناچار بە گۆڕینی یاساکانی دەکات

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا  گۆڕانکاری لە یاساکانی یاری خاوێن دەکات بەهۆی  ئەوەی چێڵسی کەلێنێکی لە یاساکاندا دۆزیوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر یاریزانی گواستووەتەوە بە بێ ئەوەی یاساکە بشکێنێت.

یاسای یاری خاوێن بۆ ئەوەیە پارە نەتوانێت جیاوازی گەورە دروست بکات لە نێوان یانەکاندا و ئەو بڕە پارەیە سنووردارکراوە هەر یانەیەک دەتوانێت خەرجی بکات، ئەمەش بەپێی داهات و خەرجیی هەر یانەیەک دەگۆڕێت.

لەوکاتەوەی تێد بۆیلی بووەتە سەرۆکی چێڵسی، بڕی ٤٦٠ ملیۆن پاوەند (٥٦٦ ملیۆن دۆلار)ی لە تەنها شەش مانگدا خەرجکردووە ئەمەش وایکرد یانەکانی ئینگلتەرا سکاڵا ببەنە لای یوفا، بەوەی چۆن دەکرێت یانەیەک لە ماوەیەکی کەمدا ئەو پارە زۆرە خەرجبکات و یاساکان نەشکێنێت.

دەرکەوت چێڵسی بە قیستی درێژخایەن ئەو یاریزانانەی کڕیووە، بۆ نموونە لە گواستنەوەی میخایلۆ مودریک بە قیستی ٨ ساڵ تەواوی پارەکە دەداتە شاختار کە دەگاتە  ٨٨ ملیۆن پاوەند. ئەمە جگە لەوەی گرێبەستەکانیشیان بۆ ماوەی درێژخایەنن و سەرجەم گرێبەستە گرانبەها تازەکانی چێڵسی کەمترین ماوەیان شەش ساڵە.

ئێستا یوفا دەیەوێت ئەو یاسایە بگۆڕێت کە رێگە دەدات پارەی گواستنەوەی یاریزانان بە شێوازی قیستی درێژخایەن بێت و بەگوێرەی گۆڤاری تایمز، نابێت لە پێنج ساڵ زیاتر قیستەکان درێژە بکێشیت. گۆڕانکارییەکانیش بۆ گرێبەستە تازەکان دەبێت و ئەوانەی پێشترئەنجامدراون دەستکاری ناکرێن.

لە گرانبەهاترین گواستنەوەکان چێڵسی لە سەردەمی تێد بۆیلی : میخایلۆ مودریک، وێسلی فۆفانا، مارک کوکورییا، رەحیم ستێرلینگ، بێنوا بادیاشیل،کالیدۆ کۆلیبالی، نۆنی مادیوکی، کارنی چوکوومیکا، ئەندرێی سانتۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button