خوله‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: بۆ یەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێ کارتی سپی بەرزکرایەوە

شەوی رابردوو بۆ یەکەمجار کارتی سپی لە یارییەکی جامی پۆرتوگال بەرزکرایەوە.

کارتی سپی پێچەوانەی زەرد و سوور کە بۆ سزادان و سەرزەنشت بەکاردێن، ئەمەیان بۆ ستایشکردن و پێزانینی ناوبژیوانە بۆ کارێکی گیانی وەرزشی لە میانەی یارییەکەدا.

لە یاری نێوان بەنفیکا و سپۆرتینگی ئافرەتان دا، لە کۆتاییەکانی نیوەی یەکەم کەسێک لە ستافی راهێنەرایەتی تووشی حاڵەتێکی تەندروستی لەناکاو هات، تیمی پزیشکی هەردوو یانەش بێ جیاوازی بەپەلە چوون بەدەمییەوە و هاوکارییان کرد، لە پای ئەم کارەش  ناوبژیوان کارتێکی سپی بۆ بەرزکردنەوە لە پای کارە باشەکەیان.

یەکەمجارە لە مێژووی تۆپی پێدا و لە یارییەکی فەرمی ئەم کارتە بەکاردێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button