ئاسیاگرنگترین

کاردانەوەی رۆناڵدۆ لە دوای یەکەم یاری لەگەڵ نەسر

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە بەدەستهێنانی سێ خاڵ لە یەکەم یاریدا لەگەڵ یانەی نەسر دڵخۆشە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە یەکەم یاریدا لەگەڵ نەسر توانی هاوکاری یانەکەی ریاز بێت و بە ئەنجامی ١-٠ لە یانەی ئیتیفاق ببەنەوە. سەرەڕای تۆمارنەکردنی هیچ گۆڵێک لە یارییەکەدا، رۆناڵدۆ دڵخۆش بوو بە ئەنجامەکە و لە تویتەر نووسیویەتی: یەکەم یاری، یەکەم بردنەوە – دەستانخۆش هاوڕێیان. سوپاسی هاندەران دەکەم بۆ پاڵپشتییە بێ وێنەکەیان.

کریستیانۆ دووەم یارییە لە سعوودیە دەکات و لە یەکەم یاریدا بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان، رۆناڵدۆ دوو گۆڵی کرد، سەرەڕای دۆڕانیان لەو یارییەدا.

یانەی نەسر، لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری سعوودیە رووبەڕووی یانەی ئیتیحاد دەبێتەوە و یارییەکە شەوی پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button