ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ریال مەدرید نایەوێت کاتی خۆی بە ئێمباپێ بکوژێت

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید رۆڵی بینەر لەمەڕ دۆخی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان دەگڕێت و نایەوێت بەشداری لە دراماکەی ئەستێرە فەرەنسییەکە بکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئەو بەڕێوەبەرانەی لە کارگێڕی ریال مەدرید پلانی درێژ خایەن دادەڕێژن، گرنگییەکی ئەوتۆ بە دۆخی ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان نادەن. رۆژنامەکە نووسیویەتی، ریال مەدرید چاوەڕێی ئەڵقەی کۆتایی ئێمباپێ دەکات، یاخود چاوەڕێی جووڵەیەکی ئەستێرە فەرەنسییەکە دەکات، بۆ ئەوەی قەرەبووی رووداوەکانی وەرزی رابردوو بکاتەوە.

لە درێژەی راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە، ریال مەدرید نایەوێت کاتی خۆی بۆ ئێمباپێ بەفیڕۆ بدات، چونکە لە وەرزی رابردوودا ریال مەدرید زۆر چاوەڕێی کرد، بەڵام لە کۆتاییدا لە یانەکەی پایتەختی فەرەنسا مایەوە.

سەرانی ریال مەدرید پێیان وایە، ئەستێرە لاوەکەی پی ئێس جی دەتوانێت جیاوازی لە تیمەکەی پایتەختی ئیسپانیادا بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا بڕوایان وایە، ڤینیسیۆس جونیۆر دەبێتەوە سەرکردەی داهاتووی ریال مەدرید. ئەمەش بەڕوونی دیارە، دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس و بەرزکردنەوەی مووچەکەی.

لۆس بلانکۆس هەموو پەیوەندییەکی فەرمی لەگەڵ ئێمباپێ رەتدەکاتەوە، بەڵام باش لە دۆخە نەخوازراوەکەی لە پاریس تێدەگەن. رۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، دۆخی ژووری جل گۆڕین بە دڵی ئێمباپێ نییە.

هەندێ راپۆرتی رۆژنامەوانی بڵاویانکردووەتەوە، ئێمباپێ زۆر هەوڵی چوونە دەرەوەی لە پاریس سانجێرماندا، بەڵام لە کۆتاییدا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ پی ئێس جی نوێکردەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید نایەوێت پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات، تەنیا ئەو کاتە نەبێت، ئەگەر یانە فەرەنسییەکە بڕیاری فرۆشتنی بدات، ئەمەش لە ترسی لەدەستدانی بە خۆڕایی لە هاوینی ٢٠٢٤ـدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button