ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا سەردانی پزیشكی دەروونی دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە ئەستێرەیەكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەردانی پزیشكی دەروونی دەكات بۆ ئەوەی لەو قەیرانەی كە تێیدایە ڕزگاری ببێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایكردووە فێران تۆرێسی ئیسپانی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات، هەوڵدەدات لە كێشەكانی ئەم دوواییانە ڕزگاری ببێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوكاری لەپزیشكی دەروونی دەكات.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆرێس لەم ماوەی دواییدا هەڵەی زۆر دەكات و متمانەی بە خۆی نیە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە ئیدارەی یانەكەی هەوڵدەدات یارمەتی بدات و ڕازییە بە بیرۆكەی چوونە لای پزیشكی دەروونی و كە دەكرێت بەشێك لە كێشەكانی بەهۆی هۆكاری دەروونیەوە بێت.

تۆرێس لەم وەرزەدا لە 22 یاری لەگەڵ بلاوگرانا بەشداری كردووە و پێنج گۆڵی تۆمار كردووە و یەك گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button