ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترینیاریگا

نوێترین زانیاری لەسەر چارەنوسی زیدان

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی دوای بێ هیوا بوون لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی، پێدەچێت لەگەڵ یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەستبەکار ببێتەوە.

ماڵپەری Le10Sportـی فەرەنسی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە ئەفسانەی وڵاتەکەیان کردووە و بڵاویکردووەتەوە، زیزۆ دوای ئەوەی لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان بێ هیوا بوو، چاوەڕێ چارەنوسی راهێنەری خانمە پیرەکە دەکات، بەڵام ئەمەیان پەیوەستە بە ئەنجامەکانی یانەکە لە چامپیۆنزلیگ و، هەروەها کارگێری نوێی یانەکە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، لە حاڵەتێکدا زیدان دەتوانێت ببێتە شوێنگرەوەی ئالێگری، ئەگەر یانەکە لە چامپیۆنزلیگ لە قۆناغی شازدە دەربکرێت، بە پێچەوانەوە دەبێت چاوەڕێ وەرزی داهاتوو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button