ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

شاختار بەشێکی پارەکەی مودریک خێزانی سەربازانی جەنگ تەرخان دەکات

یانەی شاختار دۆنێتسک رایگەیاند بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار لە بڕە پارەی فرۆشتنی میخایلۆ مودریک  دەبەخشنە خێزانی سەربازانی وڵاتەکەیان کە ئێستا لە دژی رووسیا دەجەنگن.

لە هەڵوێستێکی گەورەدا، دوای تەنها یەک رۆژ لە فرۆشتنی مودریک بە چێڵسی، شاختار لە کۆی ٧٥ ملیۆن پارەی جێگیر، بڕی ٢٥ ملیۆنی دەداتە حکومەتی وڵاتەکەی. ئەمەش پاش ئەو نەهامەتییەی رووسیا بەسەر ئۆکرانیای هێناوە و چەندین مانگە لە جەنگ و وێرانکاریدان.

دوێنی یانەی چێڵسی بەفەرمی گواستنەوەی مودریکی راگەیاند بەرامبەر بە ٧٥ ملیۆنی جێگیر و ٢٥ ملیۆن یۆرۆی دیکە لە گۆڕانکارییەکان بەپێی ئاست و ئەنجام.

بابەتی زیاتر

Back to top button