یاریگا–
دوای گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودی، ئێستا دوو یانەی دیکەی ئەم وڵاتە کێبڕکێی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی دەکەن.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی هەردوو یانەی ئیتیحاد و هیلال، هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەستپێکردووە و، ئامادەن ساڵانە 306 ملیۆن پاوەند وەکو مووچە پێشکەشی بکەن.
مێسی هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ شازادەکان کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووتەوە و، لە ئێستاوە دەتوانێت لەگەڵ یانەیەکی دیکە گفتوگۆ بکات.