ئیسپانیا

ڕۆناڵدۆی دیاردە باس لەو ڕووداوی ڕەگەزپەرستیە دەكات كە ڕووبەڕووی ڤینیسیۆس بوویەوە

یاریگا-

ڕۆناڵدۆ نازاریۆ، ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێ و سەرۆكی ئێستای یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانی باس لەو ڕووداوی ڕەگەزپەرستیە دەكات كە ڕووبەڕووی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بوویەوە لە یاریەكەیان بەرامبەر ڤایادۆلید.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڤایادۆلید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی مەدرید كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پانزەیەمی خولی ئیسپانیدا.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕۆناڵدۆ سەرۆكی ڤایادۆلید نووسیویەتی:

” ئەوەی لەگەڵ ڤینیسیۆس ڕوویدا جێگای داخە و شەرمەزارییە و قبوڵ ناکرێت،  كەسە ڕەگەزپەرست و بێگانەپەرستەکان نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن، حەز دەکەم هەموو پشتگیری و ڕێز و سۆزێکی خۆم بۆ ڤینیسیۆس دەرببڕم، ئێمەش بە تەواوی ئامادەین هاوکاری دەسەڵاتداران بکەین بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بۆ لابردنی گومان لە بەرپرسانی یانەکە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button