ئهوروپابازاڕی گواستنهوه
مانچێستەر یۆنایتد ڕۆشتنی مارتن دوبراڤكای ڕاگەیاند
یاریگا-
مانچێستەر یۆنایتد، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕۆیشتنی گۆڵپارێزی یانەكەی مارتن دوبراڤكای لە گواستنەوەكانی زستانەی ئێستادا ڕاگەیاند.
لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئەمساڵدا دوبراڤكا لە ڕیزەكانی نیوكاسڵەوە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە مانچێستەر یۆنایتدەوە كرد و تەنها دوو یاری لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجامدا هەردووكیان لە جامی كاراباو كەپ بوو.
شەیتانە سوورەكان لە بەیاننامەكەیاندا هاتووە: نیوكاسڵ یۆنایتد دەیانەوێت دوبراڤكا بگەڕێتەوە یانەكەیان بۆیە ماوەی خواستنەكەی تەواو ناكات.
مانچێستەر یۆنایتد سوپاسی گۆڵپارێزەکەی کرد کە ماوەی خواستنەکەی تەواو نەکرد و تەنها 6 مانگ دوای پەیوەندی کردن بە شەیتانە سوورەکانەوە دەگەڕێتەوە.