خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ پلانی گەڕانەوەی بۆ مەدرید هەبوو

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، پلانی ئەوەی هەبوو دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد، دووبارە بگەڕێتەوە مەدرید.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، گۆڵکارە پۆرتوگالیەکە، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان، ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشووی هەبووە، بەڵام بەرپرسانی مێرنگی هیچ هەوڵێکیان بۆ گەڕاندنەوەی نەداوە، بۆیە ئەویش ناچار بووە بیر لە بژاردەکانی بکاتەوە و، دواجار یانەی نەسری سعودی هەڵبژارد.

رۆناڵدۆ لە ساڵی 2018 ریزەکانی یانەی ریال مەدرید جێهێشت و، پاشان پەیوەندی بە یوڤێنتوس و مان یونایتد کرد، دواجار رووی لە خولی سعودیا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button