ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

لویس سوارێز پەیوەندی بە گریمۆی بەڕازیلیەوە كرد

یاریگا-

یانەی گریمۆی بەڕازیلی بە شێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری پێشووتری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

سوارێزی 35 ساڵان بۆ چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا یاری كردووە لەوانە ئەیاكسی هۆڵەندی، لیڤەرپولی ئینگلیزی ، بارسێلۆنا و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی.

وەرزی ڕابردوو دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید پەیوەندی بە ناسیۆنالی ئۆرۆگواییەوە كرد.

یانەی گریمۆ لە تویتەر بەخێرهاتنی هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە دەكات و نووسیویەتی: لە ئۆرۆگوایەوە بۆ گریمۆ ، یەكێك لە گەورەترین كەسایەتییەكانی ئۆرۆگوای، درێسی ئێمە دەپۆشێت و بەردەوام دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button