ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

مۆراتا دەبێتە شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، دەیەوێت ئەم زستانە هێرشبەرێکی نوێ بگوازێتەوە، ئالڤارۆ مۆراتا هێرشبەری ئیسپانی یەکێکە لە پاڵێوراوەکانی یانەکە.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە، کارگێری شەیتانە سوورەکان، دەیانەوێت ئەم زستانە هێرشبەرێک وەکو شوێنگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریزانێکیان کردووەتە ئامانج، یەکێک لە ئامانجەکانیش هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، یانە ئینگلیزیەکە دەیەوێت مۆراتا، بەشێوەیەکی کاتی و تاوەکو هاوینی داهاتوو بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button