ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: گاكپۆ پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە یەكلاكردنەوەی گرێبەستی كۆدی گاكپۆی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی ئایندهۆڤنی هەمان وڵات بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی لیڤەرپول لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر گرێبەستی هێرشبەرە هۆڵەندیەكەی بۆ ڕیزەكانی یانەكەیان ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەی ڕێدزدا هاتووە: گەیشتوینەتە ڕێککەوتن لەگەڵ ئایندهۆڤن بۆ گواستنەوەی کۆدی گاكپۆ، یاریزانەکە لە مانگی یەکەوە پەیوەندی بە یانەكەمانەوە دەکات.

لە بەیاننامەكەدا باس لە بڕی گرێبەستەكە و ماوەی گرێبەستەكە نەكراوە،یاریزانیەكە درێسی ژمارە 18ـی لیڤەرپول دەپۆشێت.

پێشتر فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرایكرد گرێبەستەكە بڕی 37 ملیۆن پاوەند و 13 ملیۆن گۆڕانكاریە و تا ساڵی 2029 یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەكە دەبێتە یاریزانی لیڤەرپول.

بابەتی زیاتر

Back to top button