فه‌ره‌نسا

گالتێ وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە كە باس لە ناكۆكی مێسی و ئێمباپی دەكات

یاریگا-

كریستۆڤ گالتێی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە كە باس لە ناكۆكی نێوان لیۆنێل مێسی و كیلیان ئیمباپێ دەكات.

چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی لەمدواییانەدا باس لە ناكۆكی نێوان دوو ئەستێرەكەی پاریس دەكەن دوای یاری كۆتایی جامی جیهانی لە نێوان فەڕەنسا و ئەرجەنتین.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ستراسبۆرگ بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی شانزەی خولی فەڕەنسیدا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاریەكەیان بەرامبەر ستراسبۆرگ گالتێ ووتی: پێموانییە هیچ شتێک هەبێت، لە کاتێکدا ئەرجەنتینییەکان ئاهەنگ دەگێڕن بە بردنەوەی مۆندیال، ناتوانم لێدوان لەسەر ئەوە بدەم کە گۆڵپارێزەکەیان چی کرد.

هەروەها ووتیشی: لیۆ ڕەفتارێکی خراپی نەکردووە، لەماوەی ئەو چوار مانگەشدا کە لێرە بەسەرم بردووە، پێموایە پەیوەندییەکەی لەگەڵ کیلیان باشە.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەوەی بینیم کیلیان و لیۆ لە یاریگادا تەوقەیان کرد، دوو یاریزانن زۆر ڕێز لە یەکتر دەگرن، دەمەوێت تیشک بخەمە سەر هەڵوێستی کیلیان کە چوو بۆ پیرۆزبایی لە لیۆ و ڕاهێنەری ئەرجەنتین لە یاریگادا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button