ئینگلتەرا

پۆگبا: لە ژیانمدا هیچ كەسێكم هاوشێوەی ڕۆناڵدۆ نەبینیوە

یاریگا-

پۆل پۆگبا، ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی و ئێستای یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە یادەوەریەكانی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی تۆپی پێ دەكات.

پۆگبا بۆ ماوەی وەرزێك شانبەشانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد یاریان كرد پێش ئەوەی ئەستێرە فەڕەنسیەكە پەیوەندی بە ڕیزەكانی یوڤێنتوسەوە بكات.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا پۆگبا دەڵێت: پابەند بوونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باوەڕ پێنەكراوە پێشتر هەرگیز شتی وام نەدیوە.

هەروەها ووتیشی: یاریزانی پیشەگەری زۆر دەبینم ، ئەوان زۆر پیشەگەرن کە زوو دێنە ژوورەوە بۆ ڕاهێنانەكان، چاکبوونەوە و شتی لەو جۆرە ئەنجام دەدەن.

لە كۆتاییشدا ووتی: بەڵام ڕۆژانە و بەردەوام كەسێك لەوێ بووە كە هەرگیز ناوەستێت هیچ كات ڕۆژێك لەدەست نادات و بەردەوام ئامادەیە و ڕاهێنان ئەنجام دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button