خوله‌کانی دیکە

ئەردۆغان: رۆناڵدۆ دەچێتە خولی سعودی

یاریگا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، پێیوایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەردەوامی ئەم وەرزە، روو لە خولی سعودیا دەکات.

ماڵپەری گۆلی جیهانی بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ بەشێک لە گەنجانی شاری ئەرزەرومی وڵاتەکەی دەڵێت “ زانیاریم هەیە یاریزانە پۆرتوگالیەکە دەچێتە خولی سعودی، ئەو یاریزانە بۆیە لە مۆندیال پشتگوێ خرا و وەکو یاریزانی یەدەک رەفتاری لەگەڵ کرا، چونکە بەردەوام پاڵپشتی فەلەستینیەکان دەکات “.

ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، دەستی سیاسی لە پشت ئەو بابەتە هەیە، هەموو ئەوانەی ئەم رەفتارانە دەکەن، دەیانەوێت ئەو یاریزانە لەناو ببەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button