ئیسپانیا

بارسێلۆنا ڕەتیكردەوە دەستبەرداری دوو یاریزانی ببێت

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیکردەوە کە لە ماوەی گواستنەوەكانی زستانەی داهاتوودا دەستبەرداری دوو یاریزانی یانەكە کە بریتین لە هیکتۆر بێلێرین و فرانک كیسێ نابێت.

زۆرێك لە هەواڵەکان ئاشكرایانكردبوو کە كیسێ و بێلێرین لە مانگی یەکی داهاتوودا یانە کەتەلۆنییەکە بەجی دەهێڵن بەهۆی بەشدارینەکردنیان لەگەڵ یانەكە بە سەرکردایەتی چاڤی هێرناندێز.

بەڵام خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا بە لێدوانێك ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە و ووتی: هیچ نیازێكمان نیە لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەستبەرداری كیسێ و بیلیرین بین.

هەروەها ووتیشی: ئێمە دڵنیاین كە ئەو دوو یاریزانە زۆر گرنگن بۆ یانەكەمان لە نیوەی دووەمی وەرزدا.

هاوینی ڕابردوو كیسێ لە ئەی سی میلانەوە و بیلیرین لە ئەرسیناڵەوە پەیوەندیان بە یانە كەتەلۆنییەكەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button