ئاسیائه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

خلێفی: دەمانەوێت میسی و ئێمباپێ لەگەڵمان بەردەوام بن

Yariga App

یاریگا
ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال رایگەیاند، هەموو ئامانجیان ئەوەیە پارێزگاری لە مانەوەی لیۆنێل مێسی و کلیان ئێمباپێ بکەن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی RMC sportـی فەرەنسی، سەرۆکە قەتەریەکەی شازادەکان سەبارەت بە داهاتوو هەردوو هێرشبەرەکەی یانەکەی گووتی ” بێگومان هەموو ئامانجمان ئەوەیە ئەو دوو گۆڵکارەی جامی جیهانی لەگەڵ یانەکەمان بەردەوام بن و، دڵنیاشین ساڵانی داهاتوو لە پاڵ یەکتری بەردەوام دەبن ”.

ئەم قسانەی خلێفی لە کاتێکدایە، مێسی هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و، پێش دەستپێکردنی مۆندیالیش، رایگەیاند لە دوای مۆندیال چارەنوسی یەکلایی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button