مۆندیال

سكالۆنی سێیەم ڕاهێنەرە كۆپا ئەمریكا و جامی جیهانی بباتەوە

یاریگا-

لیۆنێل سكالۆنی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سێیەم ڕاهێنەرە كە توانیبێتی ببێتە براوەی كۆپا ئەمریكا و جامی جیهانی.

سكالۆنی توانی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

بەو بردنەوەیەش سكالۆنی بوو بە سێیەم ڕاهێنەر بتوانێت نازناوی كۆپا ئەمریكا و جامی جیهانی بباتەوە لە دوای هەردوو ڕاهێنەری بەڕازیلی ماریۆ زاگالۆ و كارلۆس ئەلبێرتۆ پارێرا.

هەروەها یەكەم ڕاهێنەری ئەرجەنتینیە لە میژوودا توانیبێتی ئەو كارە ئەنجام بدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button