ئاسیائه‌وروپامۆندیال

مۆدریچ: ئۆرساتۆ خرابترین ناوبژیوانە

یاریگا
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی کڕواتیا زۆر بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئۆرساتۆ ناوبژیوانی ئیتاڵی یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئارجێنتینا.

دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئارجێنتینا لە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیالی 2022 گووتی “ ئێمە کۆنترۆلی یارییەکەمان کردبوو، تا ئەو کاتەی ناوبژیوان لێدانی سزای لە دژی ئێمە گرت، دڵنیام سزاکە دروست نەبوو و لە ژیانی خۆم ناوبژیوانی خراپی وەکو ئۆرساتۆم نەبینیوە، ئەو ناوبژیوانە چەندینجار یارییەکانی ئێمەی بەڕێوە بردووە و زیانی زۆری پێگەیاندین “.

هەڵبژاردەی کڕواتیا بە دۆڕانەکەی بەرامبەر ئارجێنتینا، نەیتوانی بۆ دووەمجاری لەسەر یەک بلیتی یاری کۆتایی مۆندیال بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button