مۆندیال

مۆدریچ بۆ ڕۆدریگۆ: ئەوە وادەكات بەهێزتر بیت

یاریگا-

لۆكا مۆدریچ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی كرواتیا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵنەوایی ڕۆدریگۆ یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و ڕیاڵ مەدرید دەكات دوای لەدەستدانی لێدانی یەكلاكەرەوە.

كرواتیا توانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەڕازیل بباتەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

ڕۆدریگۆ یەكەم لێدانی یەكلاكەرەوەی سامبای لەدەستدا و دواتر لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا مۆدریچ دڵنەوایی هاوڕێكەی كرد.

لە دوای یاریەكە مۆدریچ ووتی: بە ڕۆدریگۆم ووت كە ئەمە بەهێزترت دەكات،منیش لێدانی سزام لەدەستداوە لە یۆرۆی 2008 ، پێم ووت كە هەمووان لێدانی سزا لەدەست دەدەن.

هەروەها ووتیشی: پیرۆزباییم لێكرد بۆ ئەو بیركردنەوە و ئەو بەهێزیەی كە یەكەم لێدانی یەكلاكەرەوەی قبوڵ كردووە و جێبەجێی كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button