ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌رافه‌ڕه‌نسا

ناسر خلێفی: بێلینگهام یاریزانێکی زۆر باشە

یاریگا
ناسر خلێفی، سەرۆکی قەتەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ستایشی ئاستی جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت، سەرۆکی یانە فەرەنسیەکە لەبارەی ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵاند دەڵێت “ ئەو یاریزانێکی زۆر باشە و هەموو یانەکان ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، بەڵام گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و، دەبێت رێز لە گرێبەستەکەی بگیرێت و هەر یانەیەکیش داوای بکات، پێویستە لەگەڵ کارگێری یانە ئەڵمانیەکە قسە بکات “.

بێلینگهام گرێبەستی لەگەڵ دۆرتمۆند هەیە، چەندین یانەی گەورەی ئەوروپیش ئارەزوی گواستنەوەی دەکەن و، یانەکەشی ئامادەیە بەرامبەر 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button