ئەفریقاڤیدیۆ هەواڵگرنگترینمۆندیال

هۆکاری دەستدرێژییە توندەکەی ئیتۆ بۆ سەر فۆتۆگرافەرەکە

شەوی رابردوو لە رووداوێکی شۆکهێنەردا، ساموێل ئیتۆ هێرش دەکاتە سەر فۆتۆگرافەرێک و بە خراپی لێی دەدات.

فۆتۆگرافەرەکە لە راستیدا  یوتیوبەرێکی جەزائیرییە  بە ناوی  سەعید مامونی و  بەفەرمی سکاڵای لەسەر ئیتۆ تۆمارکردووە. ناوبراو لە یوتیوبێکدا هۆکاری گرژییەکەی روونکردەوە و وتی ” بە ئیتۆم وت ” بەکاری گەساما” چۆنە؟ تۆ بەرتیلت پێداوە؟  ئەویش لێیدام و کامێراکەی شکاندم. من کارەکە دەدەمە دەست یاسای قەتەڕ و لە پۆلیس سکاڵام لەسەر تۆمارکردووە”.

بەکاری گەساما ناوبژیوانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بوو لە نێوان جەزائیر و کامیرۆن، جەزائیر بە لایەنگری بۆ کامیرۆن تۆمەتباری دەکەن و پێیان وایە لەو یارییەدا چەندین جار  بەمەبەست زوڵمی لێکردوون و   ئەوەش هۆکاری ئەوە بووە کامیرۆن سەربکەوێت بۆ جامی جیهانی و ئەوان ماڵئاوایی بکەن.’

جەزائیر بەفەرمی سکاڵای لای فیفا دژی ئەو ناوبژیوانە بەرزکردبووەوە بەڵام ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو.

 

ڤیدیۆی رووداوەکە:

بابەتی زیاتر

Back to top button