ئیتاڵیامۆندیال

پیۆڵی: هیوادارم فەڕەنسا جامی جیهانی بباتەوە

ستیفانۆ پیۆلی هاندەری هەڵبژاردەی فەڕەنسایە لە جامی جیهانی.

راهێنەرەکەی میلان ناسنامەی ئیتاڵییە بەڵام دوو یاریزانی لە ریزەکانی فەڕەنسادایە ئەوانیش ئۆلیڤەر ژیرۆ و تیۆ هێرناندێزن. ناوبراو ئەمڕۆ وتی “هیوادارم فەڕەنسا جامی جیهانی بباتەوە و من هاندەرییانم تا کۆتایی، چونکە من پشتیوانی یاریزانەکانمم. رۆژانە پەیوەندییان پێوە دەکەم تاوەکو بزانم چۆنن، بە تایبەت دوای یارییەکان”.

تەنها ئەو دوو یاریزانەی میلان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان گەیشتوونەتە قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی جیهانی و ئەمڕۆش رافایل لیاو لەگەڵ پۆرتوگال رووبەرووی  سویسرا دەبنەوە لەپێناو کۆتا بلیتی ئەو قۆناغە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button