فه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیال

فەرمی: ئۆلیڤەر ژیرۆ گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆلیڤەر ژیرۆ پێش تیێری هێنری کەوت و بووە گۆڵکاری مێژوویی کەڵەشێرەکان.

ژیرۆ بەهۆی پێکانی بەنزیمەوە، گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکی وڵاتەکەی و توانی بە باشی سوود لەو دەرفەتە ببینێت. ناوبراو لە قۆناغی کۆمەڵەکان، سێ گۆڵی تۆمارکرد و ژمارە پێوانەییەکەی تێیری هێنری یەکسانکردەوە بە تۆمارکردنی ٥١ گۆڵ بۆ فەڕەنسا، ئەمڕۆش لە قۆناغی ١٦دا بەرامبەر پۆڵەندا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و ژمارە پێوانەییەکەی هێنری شکاند.

ژیرۆی هێرشبەری میلان، هاوکات لە ریزبەندی یەکەمی گۆڵکاری مۆندیال دێت بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button